: پــــــێــــــغــــــهمــــــ بــــــهرهكــــــهت
بــــــنــــــاســــــه 1-ناوی محمد ه (صلى الله عليه و سلم)ناوی باوكی
(عبدالله )یه باپیری (عبدالمتلب)ه گه‌لی عه‌ره‌به هۆزی (قوڕه‌یش)یه
ناسراو به(ئه‌بو قاسم). 2- ناوی دایكی ئامینه‌ی كچی( وه‌هه‌ب)ه كه
به‌ڕێزترین ئافره‌تی قوڕه‌یش بوو. 3- له‌سكی دایكی بوو باوكی
وه‌فاتی كردووه. 4- له‌ڕۆژی دووشه‌ممه له (12)ی (ربع الاول)له ساڵی
(571)ی زاینی له‌ساڵی فیل له شاری مه‌ككه له ماڵی (ئه‌بو تالیب)له دایك
بووه. 5- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شیریان داوه‌ته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه و
سلم) چوارن .1-(ئامینه) ی دایكی 2-(به‌ڕه‌كه) ی حه‌به‌شی (ئوم
ئه‌یمه‌ن) 3- (ثوهیبه) 4-(حلیمه السعدیه) بووه. 6- ته‌مه‌نی (6) ساڵ
بوو دایكی وه‌فاتی كرد چووه لای باپیری (عبدالمتلب). 7- ته‌مه‌نی (8) ساڵ
بوو باپیری وه‌فاتی كرد چووه لای مامی (ئه‌بو تالیب). 8- له‌ته‌مه‌نی
(12) ساڵی له‌گه‌ڵ مامی (ابوتالب) چوو بۆ شام به‌ڵام له‌ڕێگه‌دا
گه‌ڕایه‌وه چونكه (به‌حیره) ی راهیب ئاموژگاری مامی كرد كه نه‌یبات
بۆئه‌م سه‌فه‌ره وتی ئه‌گه‌ر جووله‌كه بیبینن دهیناسنهوهو ده‌یكوژن
وتی ئه‌م كوره پله‌و پایه‌یه‌كی به‌رزی ده‌بێ. 9- له‌ته‌مه‌نی (25) ساڵی
ژنی هێنا،خێزانەکەی ناوی خهدیجهبوو( رضی اللهعنها ). 10- سێ كوری
هه‌بوو 1 -قاسم 2 -عبدالله نازناوی طاهر وطیب بوو 3-ابراهیم هه‌رسێكیان
به‌منداڵی له‌سه‌رده‌می بیغهمبهر مردن. 11- چوار كچی
هه‌بوو1-(زینب)2-(روقیه)3-(ام كلثوم)4-(فاطمه) 12- دوانزه مامی هه‌بوو 1
-ئیمامی(حه‌مزه)2- ئیمامی(عباس)3 -(ابوطالب)4-
ابولهب)5-(حارپ)6-(زوبه‌یر)7-(ا بوحكیم)8-(موقهووهم)9-(قوپهم )10-(حهجل)11-(چرار)12-(غیداق) به‌لام
ته‌نها ئیمامی (حه‌مزه)و ئیمامی عه‌باس موسلمان بوون. 13-شه‌ش پوری
هه‌بوو خوشكی باوك 1-صه‌فیه2 -عاتیكه 3-ئه‌ڕوا
4-ئومهیما5-به‌ڕڕه6-به‌یزه(ا م
حكیم) به‌ڵام صه‌فیه موسلمان بوو. 14- به(الصادق الامین) ڕاستگۆی ده‌ست
پاك به‌ناوبانگ بوو. 15- له‌ته‌مه‌نی(40)ساڵی له‌شاری(مه‌ككه) له
ئه‌شكه‌وتی(حه‌راء) له (17)ی ڕه‌مه‌زان لهڕوژی دووشه‌ممه بووه
پیغمبه‌ر. 16-بانگه‌وازی ئیسلام به‌نهێنی بوو بۆ ماوه‌ی (3)ساڵ له‌پاشان
به‌فه‌رمانی خوا بانگه‌وازی ئاشكراكرد. 17- سالی(10)ی پیغه‌مبه‌رایه‌تی
ناونراسالی ماته‌می(عام الحزن)به‌هۆی مردنی(ابوطالب)و(خدیجه)هه‌رله وساڵهش
چوو بۆ(طائف)بوبڵاوكردنهوهی ئاینی ئیسلام. 18- ساڵێک و(3)مانگ پێش كۆچ
كردنی بۆشاری (مه‌دینه)له(27)ی مانگی (ره‌جه‌ب) له‌به‌شێكی شه‌و
له‌شاری(مه‌ككه)وهچووه بۆ (المسجدالاقصی)له‌وێوە بهرزبۆتەوه
بۆئاسمانهكان كه‌پێی ده‌گوترێ(الاسرا‌و والمعراج)هه‌ر لهوشهوهش
لهئاسماندانویژفهرزكرا. 19- 13 ساڵ له‌شاری (مه‌ككه)مایهوهلهپاشان
كوچی كردبۆشاری(مه‌دینه 20- 1 ی مانگی (محرم)سهرهسالی(كوچی)یه 21-
له‌ساڵی(2)ی كوچی له(17)ی ره‌مه‌زان له‌ڕۆژی هه‌ینی غه‌زای به‌در ڕو وی
داموسڵمانهكان(313)كه‌س بوون وكافرهكانیش(100)كه‌س 22- له‌ساڵی(3)ی كوچی
له(15)ی (شوال)له‌ڕۆژی شهممهغهزای ئوحودرووی داموسڵمانهكان(700)كه‌س
بوون وكافرهكانیش(3)هه‌زار 23- له‌ساڵی(5)ی كوچیلهمانگی(شوال)غه‌زای
(الاحزاب)ڕووی داكافرهكان(10)هه‌زاركه‌س بوون هیرشیان
هینابۆسهرشاری(مه‌دینه) 24- له‌ساڵی(6)ی كوچی رێككه‌وتننامه‌ی
له‌گه‌ل(قوڕه‌یشی)یه‌كان كردبهناوی ڕێككه‌وتننامه‌ی حودهییه(صلح
الحدیبیه) 25- له‌ساڵی(8)ی كوچی له(20)ی مانگی ره‌مه‌زان له‌ڕۆژی
هه‌ینی فه‌تحی شاری(مه‌ككه)ی كرد 26- پیغهمبهربهخوی
له(27)غهزادابهشداری كردووه‌و(47)سریهشی ناردووهبۆغهزاكردن به‌خوی
به‌شداری نه‌كردووه 27- یه‌كیك لهكارهگرینگهكانی
پیغهمبهرڕزگاركردمرۆڤایهتی بوولهبێ بڕوایی وكۆیلایهتی وتاریكیهكان
بهرهوبڕواهینان به‌تاك و ته‌نیای خوا‌و به‌ندایه‌تی بوكردنی ورووناكی
ئیسلام 28- هه‌ندی لهرهوشتهبهرزهكانی پیغه‌مبه‌ر 1-ڕاستگۆی
2-ده‌ستپاكی 3-دهمپاكی4- دڵپاكی5-ڕووخوشی6-ئازایه‌تی7-تی كوشهری
8-به‌خشنده‌ی 9-میهره‌بانی 10-به‌ئارامی 11-لێبورده‌ی 12-نه‌رمونیان 13-
به‌به‌ڵێنی 14-به‌وه‌فایی15-خۆنه‌ویستی 29- ماوه‌ی پیغه‌مبه‌رایه‌تی
(23)ساڵ بوو 30- له‌ساڵی(11)ی كۆچی له(12)ی (ربیع الاول)لهڕوژی
دووشهممهلهتهمهنی(63)ساڵی دالهشاری مهدینهوهفاتی
كردووههرلهمهدینهنیژرائیستا گۆڕه‌كه‌ی لهناومزگهوتی پیغهمبهرهلهشاری مهدینهههزارن صهڵات وسهلام لهسهرگیانی پاكی پیغهمبه

(بسم الله الرحمن الرحيم)
بـەناوى خواى بـەخشندەی میهرەبان
[الْحَمْدُ] سوپــــاس و ستــایشی بێ پایان [ لِلَّهِ] بـــۆ زاتـی پیــرۆزی ئــــەو خــوایـەى، كــە: [رَبِّ الْعَالَمِينَ ] پەروەردگارى هەموو جهانیانە و بـە تەنهــا هێناویەتیە بوون.
[الرَّحْمَنِ] ئـەم زاتـــە پـــــاك و پیــرۆزە، خــــوایــەكـــى بـــــەخـــشنــــدەیـــە و نازو نیعمەتی خۆی بە هەموو دروست كراوەكانی دەبەخشێت.
[الرَّحِيمِ] خوایەكى بـە ڕەحم و میهرەبانە، لــە بەرامبەر بەندە باوەڕدارەكــانیدا.
[مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ] ئەم زاتە پاك و پیــرۆزە، پادشاى ڕۆژى قیامـەتــە.
[ إِيَّاكَ نَعْبُدُ] ئەى پەروەردگارمان، وەعدو پەیمانت پێ دەدەین بـەوەى، كـە بـە تەنها تـۆ دەپەرستین و هاوبـەش و شەریكت بـۆ بڕیار نادەین.
[ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ] هەروەها وەعدو پەیمانت پێ دەدەین بـەوەى، كە بە تەنها داواى یارمەتى لـە تۆ دەكەین لە هەموو تەنگانه و ناخۆشی و ناڕەحەتییەكدا.
[اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ] خوایە هیدایەتمان بدە وڕێنموویمان بكـە، بــۆ سەر ڕێگـاى ڕاست، [صِرَاطَ الَّذِينَ] ڕێگــاو ڕێبازی ئەوانەى، كە: [ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ] نازو نیعمەت و فەزڵی خۆتت بـەسەریاندا ڕژاندووە وەك: پێغەمبـەران (سەلامی خوایــان لەســەر بێت) هەروەها ڕاستگــۆیــان و پیاو چــاكـان و شــەهیدان، (ڕەزا و ڕەحمەتی خوایان لێبێت)، بەڵام [غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ] داوات لێ دەكەین، كە نەمانخەیتە سەر ڕێگا و ڕێبازى ئەو كەسانەى، كە غەزەبو خەشمى خۆتت بـەسەریاندا ڕژاندووە وەك: جوولـەكەكان. [وَلا الضَّالِّينَ] هەروەها نەمانخەیتە سەر ڕێگا و ڕێبازى ئەو كەسانەشى، كـە بـەهۆى تاوان و خراپە و سەركەشێكانیانەوە، گومڕا و سەرلێ شێواوت كردوونە، وەك: گاورەكـان

ئه‌م 3 شتانه بزانه
-----------------------
پێویسته به‌سه‌ر سێ شت‌دا زاڵبی ( زمان ، ده‌روون ، تووره‌یی )
پێویسته سێ شت بپارێزین ( دین ، شه‌ره‌ف ، نشتیمان )
... ... ...
پێویسته له سێ شت خۆت ڕزگاربکهی ( تهکبر کردن ، زیاده سه‌رفکردن ، چرپه چرپ
پێویسته له‌سێ شت دووربکهویهوه (حه‌سوودی ،له‌خۆبایی بوون ، گاڵته و گه‌پی زۆر
سێ شت بێ ئه‌وان نابێ ( مردن ، هه‌وا ، ئاو )
سێ شت خۆشه‌ویستن ( له‌خوا ترسان ، ئازایه‌تی ، ڕاستی وتن )
سێ شت زۆر خراپن ( درۆ ، دووروویی ، خۆبه‌زل زانین )
سێ شت له‌خراپه گه‌وره‌کانن ( زینا ، سو‌و خواردن ، خواردنه‌وه‌ی سه‌رخۆشکه‌ر )
سێ شت پیرۆزن ( جیهاد ، پاراستنی ئه‌مانه‌ت ، ڕاستگۆیی )
سێ شت زۆڕ چاکن (خۆشه‌ویستی له‌به‌ر خوا،لێبوردن له کاتی توانایدا ،بێده‌نگی )

ئایا زینا لێخۆشبوونی هەیە ؟
_______________________
بسم الله الرحمن الرحيم
پێشەكی ئەوە بزانە كەوا زیناكردن و داوێن پیسی یەكێكە لە تاوانە گەورەكان و كارێكی زۆر نابەجێ و ترسناكە، خوای گەورە لە قورئاندا فەموویەتی: [وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِيلاً] [سورة الإسرا‌ء: (32) ] .
واتە: نزیكی زینا مەبنەوە چونكە زیناكردن كارێكی زۆر ناشیرینە و ڕێگایەكی خراپە.
بەڵام ئەگەر كەسێك شەیتان هەڵیخەڵەتاند و نەفسی بەدكاری خیانەتی لێ‌كرد و ئەم كارە زۆر ناشیرینەی كرد ئەوا پێویستە لە سەری ئەم كارانەی خوارەوە ئەنجامدات بۆ ئەوەی خوا لێی خۆشببێت:
1 ـ تەوبە كردن و پەشیمان بوونەوە و گەڕانەوەیەكی ڕاستەقینە بۆ خوا:
[وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا (68) يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا (69) إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا (70)] [سورة الفرقان] .
واتە: وە ئەوانەی كەوا لە گەڵ خوادا پەرستراوێكی تر ناپەرستن و هاواری تێناكەن و كەسێك ناكوژن كەوا خوا كوشتنی حەرام كردبێت ئیللا بە حەق نەبێت و زینا و داوێن پیسی ناكەن.. وە هەر كەسێك ئەمانە بكات ئەوا تاوانبار دەبێت و سزای تاوانەكەی دەبینێتەوە و لە ڕۆژی قیامەتدا سزاكەیان بۆ چەند قات دەكرێتەوە و بە سەرشۆڕی هەتاهەتایی تێدا دەمێنێتەوە.. ئیللا كەسێك نەبێت كەوا تەوبە دەكات و ئیمان و باوەڕ دەهێنێت و كردەوەی چاكە دەكات، ئا ئەوانە خوا خراپەكانیان بۆ دەگۆڕێتەوە بە چاكە، وە خوا لێبوردە و بە بەزەیى یە.
وە مەرجەكانی تەوبەكردنیش بریتین لە:
أ / پەشیمان بوونەوە لە تاوان.
ب / وازهێنان لە تاوان.
ج / بڕیار دان بۆ ئەنجامنەدانی لە داهاتوودا.
2 ـ خۆ ستر كردن و ئاشكرا نەكردنی ئەو تاوانە:
عن أبي هريرة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ((كل أمتي مُعافـى إلاَّ الـمجاهرون، وإنَّ من الـمجاهرة أن يعمل الرجل عملا بالليل ثم يصبح وقد ستره الله فيقول: يا فلان عملت البارحة كذا وكذا، وقد بات يستره ربه ويصبح يكشف ستر الله عنه)) [متفق عليه] .
واتە: هەموو ئوممەتەكەم عەفو دەكرێت و چاوپۆشی لێدەكرێت ئیللا ئەوانە نەبێت كەوا تاوانەكانیان ئاشكرا دەكەن، وە بەڕاستی بەشێك لە تاوان ئاشكرا كردن ئەوەیە كەوا پیاو بە شەو كارێك بكات و ئەنجا بەیانی ـ لە كاتێكدا كە خوا دایپۆشیوە ـ بڵێت: ئەی فڵان من شەوی ڕابردوو ئەو كارە و ئەو كارەم كردووە، لە كاتێكدا كە لە شەودا خوای پەروەردگار دایپۆشیوە، كەچی خۆی بەیانی خۆی ئاشكرا دەكات و ستر و پەردەی خوا لە سەر خۆی هەڵدەماڵێت.
3 ـ دەستكردن بە چاكەكاری و نزیك بوونەوە و تێكەڵاوی كردنی چاكەكاران و دوور كەوتنەوە لە خراپەكاری و خراپەكاران:
چونكە لە ئایەتەكانی (سورة الفرقان)دا خوای گەورە فەرموویەتی: [... إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا...] [سورة الفرقان] .
واتە: ئیللا كەسێك نەبێت كەوا تەوبە دەكات و ئیمان و باوەڕ دەهێنێت و كردەوەی چاكە دەكات.
وعن أبي طويل شطب الممدود أنه أتى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: ((أرأيت من عمل الذنوب كلها ولـم يترك منها شيئا وهو في ذلك لم يترك حاجة ولا داجة إلاَّ أتاها، فهل لذلك من توبة ؟ قال:فهل أسلمت ؟ قال: أما أنا فأشهد أن لا إله إلا الله وأنك رسول الله، قال: تفعل الخيرات وتترك السيئات فيجعلهن الله لك خيرات كلهن، قال: وغدراتي وفجراتي ؟ قال: نعم، قال: الله أكبر، فما زال يكبر حتى توارى)) [صحيح الترغيب رقم: (3164) والصحيحة رقم: (3391)]
واتە: (أبي طويل) هات بۆ لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و وتی: هەواڵم بدەرێ سەبارەت بە كەسێك كەوا هەموو تاوانەكانی كردبێت و هچیانی بە جێ نەهێشتبێت وە ئەو كەسە لە تاونكاریدا هیچی بە جێ نەهێشتبێت ئیللا كردبێتی، ئایا ئەو كەسە بۆی هەیە تەوبە بكات ؟
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی: ئایا تۆ موسڵمان بوویت ؟
وتی: من شایەتی دەدەم كەوا هیچ پەرستراوێك نىیە شایستەی پەرستن بێت ئیللا خوا نەبێت و تۆش پێغەمبەری خوایت.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی: ئەگەر كاری خێر و چاكە بكەیت و وازبێنیت لە خراپە و تاوانەكان ئەوا خوا هەموویت بۆ دەكات بە چاكە.
وتی: ئەی غەدر و خیانەت و تاوانكارى یەكانمیش ؟
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی: بەڵێ.
وتی: خوا چەند گەورەیە (الله أكبر).
لە بەر ئەمە ئەو كابرایە بەردەوام دەیوت: خوا چەند گەورەیە (الله أكبر) تاوەكو لە پێش چاو وون بوو.
هەروەها پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ((اتق الله حيثما كنت، وأتبع السيئة الـحسنة تـمحها، وخالق الناس بخلق حسن)) [صحيح سنن الترمذي رقم: (355)] .
واتە: لە خوا بترسە و خۆپارێزی بكە لە تاوان لە هەر كوێك هەبیت، وە بە دوای تاون و خراپەدا خێر و چاكەیەك بكە بۆ ئەوەی بیسڕێتەوە، وە هەڵسوكەوت بكە لە گەڵ خەڵدا بە ڕەوشتی چاك و جوان.
وە ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەم كە بەم تاوانە و جگە لەمەش گرفتار بوون كەوا ئەم كارانەی خوارەوە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی ڕزگاریان ببێت لە تاوانەكانیان:
1 ـ وازهێنان و دوور كەوتنەوە و بە جێهێشتنی هاوەڵ و برادەری خراپ و تاوانبار و دوور لە خوا، وە بە پێچەوانەشەوە نزیك بوونەوە و تێكەڵاوی كردنی هاوەڵ و برادەری خوا ناس و چاكەكار، چونكە هاوەڵ و برادەر كاریگەریان هەیە بۆ دوور كەوتنەوە لە تاوان بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:((إنَّما مَثَلُ الـجَليس الصالـح والـجليس السو‌ء: كحاملُ الـمسك ونافخ الكيـر، فحاملُ الـمسك إمَّا أنْ يُـحْذِيَكَ، وإمَّا أنْ تَبْتاعَ منه، وإمَّا أنْ تَجِدَ منهُ ڕيـحاً طَيِّبةً، ونافِخُ الكِيـر إمَّا أنْ يُحڕقَ ثيابَكَ، وإمَّا أنْ تَجِدَ منه ڕيـحاً خَبيثةً)) [صحيح البخاري رقم: (2101) و (5534) وصحيح مسلم رقم: (2628) من حديث أبـي موسى، واللفظ الـمذكور لـمسلم] .
واتە: نموونەی هاوەڵی چاك و هاوەڵی خراپ: وەكو هەڵگری بـۆنـی میسك (واتە بۆن فرۆش) و فۆكار بە كوورەدا (واتە ئاسنگەر) وایە، جا هەڵگری بۆنی میسك یان لەو بۆنەت پێ دەبەخشێت یان لێی دەكڕیت یان بۆنی خۆشی لێ دەبینیت و هەڵیدەمژیت، بەڵام فۆكار بە كوورەدا یان جلەكانت دەسوتێنێت یان بۆنی پیسی لێ دەبینیت و هەڵیدەمژیت.
هەروەها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((لا تُصاحِبْ إلاَّ مؤمناً، ولا يأكلْ طعامك إلاَّ تَقي)) [صحيح أبي داود رقم: (4832)] .
واتە: هاوەڵێتی ئیماندار نەبێت نەیكەیت، وە با كەس خواردنت نەخوات ئیللا كەسێكی لە خوا ترس و خۆپارێز لە تاوان نەبێت.
2 ـ دوور كەوتنەوە و بە جێهێشتنی ئەو شوێن و جێگایەی كەوا تاوانی تێدا دەست دەكەوێت، بە بەڵگەی فەرموودەی ئەو كەسەی كەوا سەد كەسی كوشت و پاشان تەوبەی كرد: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو: ((اخرُجْ من القرية الـخبيثة التي أنت فيها إلى القرية الصالحة قرية كذا وكذا [فإنَّ بـها أُناسا يعبدون الله] فاعبدْ ربك [معهم] فيها، [ولا ترجعْ إلى أرضك فإنَّها أرض سوء ] )) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (2640)] .
واتە: دەرچوو لەو گوندە پیسەی كە تۆ تێیدا دەژیت و بڕۆ بۆ ئەو گوندە چاكەی كەوا خەڵكانێكی تێدایە خوا دەپەرستن و تۆش لە گەڵ ئەواندا خوای پەروەردگارت بپەرستە تێیدا، وە نەگەڕێیتەوە بۆ زەویەكەی خۆت چونكە خەڵكەكەی خراپە.
3 ـ ئەم خاڵە تایبەتە بەو كەسانەی كەوا تووشی تاوانی زینا دەبنەوە.. بۆ ڕزگار بوونیان لەم تاوانە دەبێت:
أ / خۆپارێزی بكەن لە نەزەر كردن و تێكەڵاوی ئافرەتان و بە تەنها مانەوە لە گەڵ ئافرەتی بیگانە و نامەحرەمدا..
ب / ژن هێنان، چونكە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ومن لـم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء)) [متفق عليه] .
واتە: ئەى كۆمەڵى لاوان هەر یەكێك لە ئێوە تواناى ژن هێنانى هەبوو با ژن بهێنێت، چونكە زیاتر چاو دەپارێزێت لە بینینى ناڕەوا، و پارێزەریشە لە كەوتنە داوێن پیسیەوە، ئەوەش تواناى ژن هێنانى نەبوو، با پەنا بەرێتە بەر ڕۆژوو گرتن، چونكە ڕۆژوو پارێزەرە بۆی.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە .گۆشه‌ی فه‌توا له سایتی به‌هه‌شت.

مووبایلەکەم چاودێری دەکرێت!!
کورێکی لە خواترس بوو
رۆژێکیان زەنگی مووبایلەکەی لێی یا،ژمارەکە نە ناسراو بوو، دوای ئەوەی چەند جارێک زەنگی مووبایلەکەی لێی یا هەڵی گرت،دەنگی کچێک بوو
کچەکە ووتی کاک رزگاریت؟
وەڵامی دایەوە نەخێر،کچەکە دەنگی خۆی ناسک کرد و ووتی:جیاوازی نیە،با قسەی خۆش بکەین
کورەکەش زۆر لە خوا ترس و ئاقڵ بوو ووتی:حەزەکەم قسەی خۆش بکەم لەگەڵت بەڵام موبایلەکەم چاودێری لەسەرە
کچەکە ووتی:چاودێری حکومەت؟
کورەکە ووتی:نا
کچەکە ووتی:چاودێری کۆمپانیای مووبایلەکە خۆی؟
کورەکە ووتی:نەخێر
کچەکە ووتی:ئەی چاودێری چی؟من لەدەست مەدە،با قسەی خۆس بکەین
کورەکە ووتی:شەرم لەو زاتە دەکەم کە چاودێریم دەکات کە خوای گەورەیە
تۆش لە خوا بترسە مووبایلەکەت خوای گەورە چاودێری دەکات،خوای گەورە مەرەنجێنە لەبەر لەزەتێکی کاتی کە پەشیمانی بەدواوەیە
کچەکە تەنها لەبەر گریان توانی بڵێت:خوا خێرت بنوسێت کە لە خەوی بێ ئاگایی بە خەبەرت کردمەوە،ئیتر دەنگی نەما
کاتێ خودا وون دەکەین هیچ بە دەست ناهێنین
کاتێ خودا دە دۆزینەوە هیچ وون ناکەین

رِؤژێك
دواى ئةوةى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) لة نوێژى نيوةرؤ بووةوة رووى
كردة هاوةلةكانى خؤى و لێى پرسين . كی له ئیوه ئه‌مرۆ بهرِۆژووه؟
ئیمامی ئه‌بو به‌كر وتی: من پێغه‌مبه‌ری خوا بیغهمبهر(صلی الله علیه
وسلم) فه‌رمووی: ئه‌ی كی له ئیوه ئه‌مرۆ شتیكی به‌خشیوه به ههزاریك؟
ئیمامی ئه‌بو به‌كر وتی: من پێغه‌مبه‌ری
خوا بیغهمبهر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌ی كی له ئیوه ئه‌مرۆ
سه‌ری له نه‌خۆشیك داوه؟ ئیمامی ئه‌بو به‌كر وتی: من پێغه‌مبه‌ری خوا
بیغهمبهر (صلی الله علیه وسلم)فه‌رمووی: ئه‌ی كی له ئیوه ئه‌مرۆ
مردوویه‌كی شاردۆته‌وه؟ ئیمامی ئه‌بو به‌كر وتی: من پێغه‌مبه‌ری خوا
بیغهمبهر (صلی الله علیه وسلم)فه‌رمووی: ئه‌ی كی له ئیوه ئه‌مرۆ دوو
كه‌سی ئاشتكردۆتهوه(شادكردۆتهوه)؟
ئیمامی ئه‌بو به‌كر وتی: من پێغه‌مبه‌ری خوا بیغهمبهر (صلی الله علیه
وسلم)فه‌رمووی: هه‌ر موسلمانیك كاریك له‌م كارانه ئه‌نجام بدا ئه‌وا له
رۆزی قیامه‌تدا دركایهك له دركاكانی به‌هه‌شت بانكی دهكاتو ده‌لی:
وه‌ره بۆلام(وه‌ره لیره‌وه برۆ زوورهوه)!!!؟ ئیمامی ئه‌بو به‌كر وتی:
ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موویان بكات؟ بیغهمبهر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی:
هه‌ندی كه‌س له ئومه‌تی من هه‌ن له رۆزی قیامه‌تدا هه‌موو دركاكانی
به‌هه‌شت بانكه ده‌كه‌ن و بیی ده‌لین وه‌ره بۆ ئیره, ئه‌بو به‌كر تۆش
یه‌كیكی له‌وانه!!!!!!!!!؟
چیرۆكێكی نامۆ.. بەڕاستی نامۆ.. كە شەیخ عەلی باسی كردووە لە هەندێ كتێبی دا وە دەڵێت:
رۆژێك چوومە نێو یەكێك لە مزگەوتەكانی شاری حەلەب، جا گەنجێكم بینی نوێژی دەكرد، كە ناسراوبوو بەوەی كە یەكێكە لە خراپترین كەسی نێو خەڵك، كە مادەی سەرخۆشی دەخوات، و كاری داوێن پیسی دەكات، ریبا و سو‌و دەخوات، ئاشكرا بێ ڕێز بوو بەرامبەر دایك و باوكی... هەتا گەشتبووە ئەوەی دەری كردبوون لە ماڵكەی خۆی... ئاخۆ چی ئەم گەنەی هێنابێتە مزگەوت..! ئیتر نزیكی بوومەوە و لێم پرسی: ئەوە تۆ فڵانە كەسی؟!! وتی: بەڵێ... وتم: سوپاس بۆ خودا كە هیدایەتی داویت.. باشە بۆم باسكە چۆن خودا هیدایەتی دایت؟؟ وتی: وتاری مامۆستایەك بووە هۆی هیدایەتم كە لە دانس خانە پێشكەشی كردین.. بەسەر سوڕمانێكەوە وتم.. لە دانس خانە؟!! وتی: بەڵێ ئەمەیە چیرۆكەكە.. ئیتر دەستی كرد بە گێڕانەوەی و وتی: لە ناوچەكەماندا مزگەوتێكە گچكە هەبوو.. كە مامۆستایەكی بەتەمەن پێش نوێژی بۆ خەڵك دەكرد... جا رۆژێك مامۆستا رووی كردە نوێژخوێنان و پێی فەرموون: ئەرێ خەڵكی كوان؟!.. ئەوە بۆ خەڵكی دەرناكەون لە مزگەوت و رێگەی مزگەوت نازانن؟؟ بەتایبەتی گەنجان..!؟ ئەوانیش وتیان زۆریان دەچنە سەماگە و مەلهاكان... مامۆستا فەرموی: جا سەماگە و مەلها خانە چیە ؟!! وتیان هۆڵێكی گەورەیە كە مەنەصەیەكی دارینی بەرزی تێدایە، كچی ڕووت و نیمچە رووت دەخەنە سەری و دانس و سەما دەكات و مەردووم سەیری دەكەن.. مامۆستا وتی: یانی ئەوانەی سەیریان دەكەن لە موسوڵمانانن؟ وتیان: بەڵێ.. وتی: لاحول ولا قوة الا بالله.. وتی دەبا بچین بۆ ئەو شوێنە و دوو قسە بۆ ئەو خەڵكە بكەین.. وتیان: كورە مامۆستا.. تۆ لە كوێ و ئەو شوێنە لەكوێ.. ئەچی ئامۆژگاری خەڵك بكەیت لە مەلها و سەماگە ؟؟! وتی: بەڵێ..، زۆریان هەوڵدا كە ڕایگرن و پاشگەزی بكەنەوە: كورە مامۆستا دوای گاڵتەت پێ دەكەن، پێت پێ دەكەنن، ئەمە كاری تۆ نییە.. ئازارت دەدەن.. وتی: جا من چیم لە پێغەمبەرەكەم زیاترە..؟! مامۆستا دەستی یەكێك لە نوێژخوێنانی گرت بۆ ئەوەی شوێنەكەی پیشان بدات، جا كە گەشتنە سەماگە، پرسگەی سەماگە وتی: چیتان ئەوێ..؟ مامۆستا وتی: دەمانەوێ ئامۆژگاری ئەو خەڵكە بكەین.. ئەویش سەیری پێهات.. جا ڕێگەی پێنەدان كە بچنە ژوورەوە. ئەمانیش زۆریان لەگەڵدا وت، سودی نەبوو.. تاوەكو نرخی یەك رۆژ پارەیان دایە.. رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە سبەی لەسەرەتای دەست پێ كردنەوە بێن..
جا ئەم گەنجە وتی: جا ئەو ڕۆژە منیش لەوێ بووم.. یەكێك لە كیژەكان دەستی بە سەما و دانس كرد.. تا ماوەكەی تەواوبوو.. هەر كە پەردەكە داخرایەوە و كرایەوە.. لەناكاو بینیمان ئەوە مامۆستایەكی بە ڕووخسار و هەیبەتە دانیشتووە لەسەر كورسیەك و بسم الله ی كرد و سوپاسی خوای كرد‌و دوای صڵاوات لەسەر پێغەبەر دەستی بە ئامۆژگاری كرد بۆ ئەو خەڵكە، كە مەست و سەرخۆش بووبوون... سەریان سوڕمابوو... وایان دەزانی ئەوەی دەیبینن بۆ گاڵتە و گەپ هێنراوە...! تا گەشتە ئەوەی دەستیان كرد بە فیك و هوڕ... بە پێكەنین و هەرا... بەڵام مامۆستا هەر بەردەوام بوو لە گوتارەكەی و ئارامی گرت.. هەتا یەكێك لە خەڵكەكە وتی: ئەرێ بووەستن... بێ دەنگ بن... گوێ‌بگرن بزان چی دەڵێت. ئیدی بێدەنگی و هێمنی باڵی بەسەر سەماگەدا كێشا... تا وای لێهات دەنگی هیچت نەدەبیست جگە لە دەنگی مامۆستا، كە بەڕاستی هەندێ وتەی فەرموو... هەرگیز پێشتر نەمان بیستبوو... هەندێ ئایەتی قورئانی پیرۆزی و فەرموودەی شیرینی بۆ باسكردین... جا فەرمووی: ئەی خەڵكینە.. ئیوە ماوەیەكی زۆرە دەژین و سەرپێچی خودا دەكەن... جا كوانێ تام و چێژی تاوانەكانتان...؟! خۆ بەدڵنیاییەوە تام و چێژی تاوانەكانتان تەواوبوو... بەڵام دەفتەری ڕەش و پڕی گوناهەكانتان ماوەتەوە... كە دڵنیابن لە دوا ڕۆژدا لێ پرسینەوەتان لەسەر هەمووی لێ دەكرێت... لە ڕۆژیكدا كە هەموو شتێك نەمانی بەسەردا دێت جگە لە خوای پەروەردگار... ئەی خەڵكینە.. ئیوە سەیری كارەكانتان كردووە بۆ كوێتان دەبات...؟! ئێوە خۆ بەرگەی ئاگری دونیا ناگرن كە یەك لە حەفتای ئاگری دۆزەخە... ئاخۆ خودی ئاگری دۆزەخ چۆن بێت... پەلە بكەن بۆ تەوبەكردن و گەڕانەوە پێش ئەوەی دەرفەتتان لەدەست بچێت...
جا وتی: هەر هەمووخەڵكی دەستیان كردبووە گریان... ئیتر مامۆستاش رۆشتە دەرەوە... وە هەموو خەڵكەكەش بەدوای ئەودا بەڕێكەوتن بۆ دەرەوە... تەوەبەی هەموویان بە هۆی ئەو مامۆستایەوە بوو... تەنانەت خاوەنی سەماخانەكەش تەوبەی كرد و پەشیمان بووەوە لەسەر ئەوەی پێشوو ئەنجامی دابوو.
سەرچاوە: العائدون الی الله
ووتاربێژ: مامۆستا ڕێباز محمود پێشنوێژ و وتارى خوێنى مزگەوتى پشت قەڵا- چەمچەماڵ
نووسەر: مامۆستا عبداللطيف أحمد
حەج و عومرە هەردووكیان واجبن یەك جار لە ژیاندا لەسەر هەموو موسڵمانێكی باڵغ بووی عاقڵی ئازادی بەتوانا لە لاشەو ماڵ، كە ڕێگەشی پێ بدرێت و ئەمین بێت، خوای گەورە فەرموویەتی: [ وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً] (سورة آل عمران: 102).
واتە: حەجی ماڵی خوا واجبەو حەقێكی خوایی یە لەسەر هەموو ئەو كەسانەی توانایان هەبێت.
وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (إن العمرة قد دخلت في الحج إلى يوم القيامة) صحيح مسلم.. واتە: عومرەش هاتۆتە ناو حەج كردنەوە تا رۆژی قیامەت، كەواتە عومرەش واجب بووەو پێویستە هەردوكیان بكرێن.
وە عائیشە (ڕەزای خوای لێ بێت) پرسیاری كرد لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم: (هل علی النساء الجهاد ؟).
واتە: ئایا ئافرەتان جیهاد كردنیان لە سەرە؟ فەرمووی: (نعم عليهن جهاد لا قتال فيه، الحج والعمرة) رواه أحمد والنسائي صحيح على شرط مسلم.
واتە: بەڵێ جیهادێكیان لەسەر واجبە جەنگی تێدا نیە كە ئەو جیهادەش حەج و عومرەیە.
نووسەر: ''، وەرگێڕ: مامۆستا: محمد عبد الرحمن لطيف
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە هەندێك كاتی موباەركی داناوە بۆ بەندە صاڵحەكانی كەوا بتوانن كرداری چاكی تێدا ئەنجام بدەن، وە صەڵات و سەلامیش لە سەر پێغەمبەرە خۆشەویستەكەی بێت كە (حوكم و ئادابەكانی) كات و شوێنە پیرۆز و موبارەكەكانی ڕوون كردووەتەوە بۆ موسڵمانان، هەروەها لە سەر هاوەڵ و شوێنكەوتووانی بە چاكە كە زیندوو كەرەوەی درووشمەكانی ئایینی خوا و سوننەتەكانی پێغەمبەرن (صلى الله عليه وسلم).
تەمەنی موسڵمانانی ئوممەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كەم تر و كورت ترە لە تەمەنی موسڵمانانی ئوممەتانی پێشووتر، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((أَعْمَارُ أُمَّتِي مَا بَيْنَ السِّتِّينَ إِلَى السَّبْعِينَ، وَأَقَلُّهُمْ مَنْ يَجُوزُ ذَلِكَ))صحيح سنن الترمذي رقم: (3550) وصحيح سنن ابن ماجه رقم: (4236).
واتە: تەمەنی ئوممەتەكەی من لە نێوان شەست تا حەفتا ساڵدایە، وە كەمیان هەیە لە ئەوەندە تەمەنیان تێپەڕ بكات.
بەڵام خوای گەورە بە فەزڵی خۆی هەندێك كات و كرداری داناوە كەوا دەبێتە مایەی بەرەكەت و زیاد بوونی تەمەن، جا لەو كاتە موبارەكانە: [دە رِۆژی یەكەمی مانگی حاجیانە / عشر ذي الحجة] .
نووسەر: محمد ناصرالدين الألبانـي، وەرگێڕ: زریان عزیز حەمە
پێشەكی مامۆستا (محمد عبد الرحمن)
زۆر لە مێژەوە ئاوەتەخوازی وەرگێڕانی كتێبی (تلخيص صفة صلاة النبـي صلى الله عليه وسلم) بووم.. ئەوە بوو لە ساڵی ڕابوردوودا دەستم دایە بەدیهێنانی ئەم ئاواتەم و چەند هەنگاوێگ بەرەو پێش ڕۆیشتم، بەڵام بە هۆی سەرقاڵی و كەمی كاتەوە نەمتوانی تەواوی بكەم..
ئەوەندەی پێ نەچوو برایەكی زۆر بەڕێز و زۆر خۆشەویستم (كاكە زریان سەرچناری) هەندێك شاكاری جوان و بە نرخی بۆ هێنام بۆ ئەوەی كە هەستم بە پێداچوونەوەیان و پاشان بە چاپیان بگەیەنم.
جا شاگوڵی نێو ئەو گوڵزارە بریتی بوو لە كتێبی (پوختەی چۆنێتی نوێژی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم).. هەر چەندە بە بینینی ئەم بەرهەمە زۆر بایەخدار و زۆر بە نرخە هەندێك دڵتەنگ بووم چوونكە بووە مایەی ئەوەی كەوا من بێ بەش ببم لە پاداشتی ئەو كارە.. بەڵام لە هەمان كاتیش‌دا زۆر دڵ شاد و خۆشحاڵ بووم چوونكە دەوڵەمەند كردنی كتێبخانەی كوردی و ئاشناكردنی خوێنەرانی شوێنكەوتوویی قورئان و سوننەت بە تێگەیشتنی پێشینی ئوممەت بەم كتێبە زێڕینە زۆر زۆر پێویست بوو كەوا چی تر دوا نەكەوێت و بە زووترین كات بكەوێتە بەردەستی خوێنەرانی.
داوا كارم لە خوای گەورە پاداشتی نووسەر و وەرگێڕیش بداتەوە بە (فردوس الأعلى) و ئەم بەرهەمە زۆر گرنگ و بایخدارەش بكاتە زەخیرەی قەبر و قیامەتیان.
نووسەر: مامۆستا محمد عبد الرحمن
ڕیبا حەرامە بە هەموو جۆر‌و بەشەكانیەوە،چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: [ وَأَحَلَّ اللّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا] واتە: خوا كڕین و فرۆشتنی حەڵا ڵ كردووە و ڕیبای حەرام كردووە.
وە هەڵس و كەوت و تەعامول كردن بە ڕیبا بە هەر شێوەیەك بێت حەرامەو یەكێكە لە تاوانە گەورەكان، چونكە خوای گەورە هەڕەشە لە ڕیبا خۆران دەكات و فەرمانیان پێ دەكات كەوا وازبێنن لە ڕیبا، وە ئەگەر وازنەهێنن ئەوا با بڕیاری ئاشكراكردنی جەنگ و حەرب بدەن لە گەلڕ خوا و پێغەمبەرەكەیدا (صلى الله عليه وسلم)، وەك لەو ئایەتانەدا دەەردەكەوێت كە باسی ڕیبا خواردن و سەرئەنجامی ڕیبا و وازنەهێنان لە ڕیبا دەكات.
وە لە بەر گەورەیی تاوانی ڕیبا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) لەعنەتی كردووە لەو كەسەی كە:
ڕیبا دەخوات: (آكل الربا)، وە ئەوەی كە ڕیبا دەدات بە دەرخواردی ڕیبا خۆرەكەدا: (موكله)، وە ئەوەی كە بەند (عەقد) ی ڕیباكە دەنوسێت: (كاتبهُ)، وە ئەو دوو شایەتەی كە شایەتی دەدەن لە سەر بەند (عەقد) ی ڕیباكەدا لە نێوان ڕیبا خۆر و ئەوەی دەیدات بە دەرخواردیا: (شاهدیه).
وە ئەم كەسانە هەموویان لە تاوانی ڕیبادا وەك یەك وان.
نووسەر: مامۆستا عدنان بارام
ئەم نووسراوە ئاسانكاریەكە بۆ موسڵمانان لەوەى كە بە دواى ووتەى زانایان، و پێشەوایاندا بگەڕێن سەبارەت بە كردارى كۆمەڵ و گرووپێك كە بە ناوى ئیسلامەوە موسڵمانان بانگەشە دەكەن بۆ كردار و گوفتارێلێك كە هەر هەمووى شیرك و بڕیاردانى هاوەڵە بۆ خواى پەروەردگار، وە بانگەشەیە بۆ سەربڕین بۆ جگە لە خواى پەروەردگار، و زیاد ڕەوى كردن لە ئەولیاو پیاوچاكان و گەیاندنیان بە پلەى خواى پەروەردگار لە بەهانا هاتن و شیفادان، و پێ بەخشین، و پاراستن، و ڕۆزى دان و زیادكردنى... هتد، لەگەڵ سوێند خواردن بە جگە لە خواى پەروەردگار، و بلاوكردنەوەى سەدەها بگرە هەزارەها بیدعە و تازەگەرى بە ناو سوننەتەوە !!! بێ ئەوەى موسوڵمانانى خوا ویست بە ئاگا بن لە كەین و بەینى ئەو كەسانە كە لە ڕواڵەتدا خاوەن مێزەرەى سپى و عەمامە، و ڕیش و سیواك و تەهلیلە و صەڵاواتن !! وە ئەگەر بیانگوشیت هەزارەها شیرك و هاوەڵ بڕیاردان و بیدعەیان لێ دەكەوێتە خوارەوە !!